ئه‌مڕۆ چوارشه‌م راِوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی هۆڵه‌ندا بۆ كاروباری سووریا كۆبووه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوا و یه‌كڕیزی نێوانیان گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورده له داهاتووی سووریا.
مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "خێرارد ستیگز" نێرده‌ی وڵاتی هۆڵه‌ند بۆ كاروباری سووریا و شاندی یاوه‌ری كه كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر ئاماده‌بوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی سووریا و كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئاستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان و داهاتووی گه‌لی كورد له‌و وڵاته تاوتوێكرا و به‌شداری نوێنه‌ری گه‌لی كورد له كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به گرنگ دانرا.
مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژئاوا، رۆشنایی خسته سه‌ر بایه‌خی پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان، كه له هه‌ولێر و دهۆك واژووكران و ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی ریزه‌كانی كورد داهاتوویان له سووریا دابین ده‌كات، قۆرخكاری و تاكڕه‌وی مه‌ترسی بۆ سه‌ر داهاتووی كورد له سووریا دروست كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری وڵاتی هۆڵه‌ندا بۆ كاروباری سووریا، وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له پێویستی هێزێكی مۆدێرن كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی له داهاتووی سووریا بگێڕێ و گوتی، ئێوه له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی نێوده‌وڵه‌تیدا، بۆیه له چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا بۆچوونه‌كانتان به‌لامانه‌وه گرنگ و به‌سوودن، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كان به‌رز نرخاند و گوتی، هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگه و ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چاره‌سه‌ركردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین.