به‌ناوی ئه‌مه‌ریكاوه، باڵیۆزخانه‌یه‌كی ساخته له وڕاتی غانا ده‌كرێته‌وه كه چه‌ندان مامه‌ڵه‌ی بۆ خه‌ڵكیی كردووه و پاره‌ی لێ وه‌رگرتوون، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، كارمه‌نده‌كانی ناوی تورك بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (10ی ئه‌یلوول) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، له شاری ئه‌كرا پایته‌ختی وڵاتی غانا، ماوه‌ی 10 ساڵه باڵیۆزخانه‌یه‌كی ساخته به‌ناوی ئه‌مه‌ریكاوه كراوه‌ته‌وه و ڤیزای ساخته به شێوه‌ی نا یاسایی به‌رانبه‌ر پاره له ده‌داته خه‌ڵكی و كاره‌كه له‌لایه‌ن باندنێكی تاوانكاریی پسپۆڕه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌ڤراف"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه ساخته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له‌ناو پایته‌ختی غانا بووه، باڵه‌خانه‌یه‌كی دوو نهۆمیی په‌مبه‌یی بووه كه به ئاسن داپۆشراوه و ئاڵای ئه‌مه‌ریكای به‌سه‌ره‌وه بووه، له ناوه‌وه‌ش وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵواسراوه.
باڵیۆزخانه‌كه له‌لایه‌ن باندێكی پسپۆڕه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوون كه بریتی بوون له تورك و غانی، له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی شاره‌زا كه ئاگه‌داری هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانی ڤیزا و گه‌شتی ئه‌مه‌ریكایه.
به‌پێی زانیاریی ڕۆژنامه‌كه، جیا له‌و باڵیۆزخانه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر له‌و وڵاته باڵیۆزخانه‌یه‌كی ساخته‌ی هۆڵه‌ندیش كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر هه‌مان باند به‌ڕێوه‌ی ده‌بن. توركه‌كان زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی به‌باشی ده‌زانن وه‌ك هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه‌دا، باڵیۆزخانه ساخته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌كی زۆر ڤیزای ئه‌مه‌ریكیی ساخته‌ی بۆ هاووڵاتی ئه‌و وڵاته وه‌رگرتووه، نرخی هه‌ر ڤیزایه‌ك گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار دۆلار.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ئایا به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ڤیزای ساخته‌كه‌یان وه‌رگرتووه، توانیویانه بگه‌نه ئه‌مه‌ریكا یان نا.