به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌وت دابه‌شكردن و نرخ دابه‌زاندن، ئێسته هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و پڕۆسه‌یه گه‌یشتۆته كۆتایى و پێشبینى ده‌كرێت له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به 90 هه‌زار دینار بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شوكر عه‌لى خاوه‌نى به‌نزینخانه و كۆگاى ڕاستگۆ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، نووسراوى فه‌رمیمان بۆ هاتوه‌ه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێنانى به‌نزین له سنووره‌كان و وێستگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى سپیش بێنین، ئه‌و بڕیاره‌شه له ڕێكه‌وتى 21 كانوونى دووه‌م جێبه‌جێ بكرێت.
خاوه‌نى به‌نزینخانه و كۆگاى ڕاستگۆ ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌وڵه ئێمه به‌ڕاستى ده‌زانین ئێسته له پارێزگاى سلێمانى ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن به‌مه‌ش نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌نێوان 80 بۆ 90 هه‌زار دینار ده‌وه‌ستێت.
غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكى لێژنه‌ى وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاى گه‌یاند، له چه‌ند ڕێنماییهكى نوى پێویسته خاوه‌نى به‌نزینخانه‌كان له‌گه‌ڵ هێنانى به‌نزین نه‌وتى سپیش بێنن، به‌مه‌ش نرخى نه‌وت داده‌به‌زێت بارگرانى له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌م ده‌بێته‌وه.
ساڵانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕى 200 لیتر نه‌وتى به هاووڵاتیان ده‌دا، به‌ڵام ماوه‌ى دووساڵى حكوومه‌تى به‌غدا ئه‌م بڕه نهوتهشى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڕیووه هاوشێوه‌ى مووچه، ئێسته نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى سپى له بازاڕه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت به 130 هه‌زار دیناره.