له فیلمه سینه‌ماییه‌كان زۆربه‌تان بینیوتانه مافیاكان چۆن له ژوورێكی شاهانه دانیشتوون و وه‌ك كێشانی جگه‌ره‌یه‌ك مرۆڤ ده‌كوژن و وه‌ك لاپه‌ڕه‌ی تێنووسێكی هه‌رزان به‌ها دۆلار فڕێ ده‌ده‌ن و جه‌نگی گه‌وره به‌رپا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌وێنی واقیعین و له كرداره ڕاسته‌قینه‌كان سیناریۆیان وه‌رگیراوه، نه‌ك به‌رهه‌می خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌ی مێشك، به گوێره‌ی راپۆرت و ئاماره‌كانیش ئێسته له‌نده‌ن بووه‌ته دڵی تاوانه ڕێكخراوه‌كان و سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ته‌واوی ئه‌وروپا و به پایته‌ختی سپیكردنی پاره‌یش ناو ده‌برێت.
له ڕابردوودا له‌نده‌ن نیشتمانی زۆرێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان بوو، كه خاوه‌ندارییان بۆ خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌گه‌ڕایه‌وه و پێگه و سه‌نگی گه‌وره‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ناوبانگی زۆر خراپ و ترسناك، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ویستی خۆیان یارییان به بازاڕ ده‌كرد و هه‌ر شتێكیان بویستایه ئه‌نجامیان ده‌دا، بێ ئه‌وه‌ی وه‌كو تاوانباریش سه‌یر بكرێن، هه‌ریه‌ك له خانه‌واده‌ی كرایس و ریچاردسۆن به دوو خانه‌واده‌ی ترسناكی له‌نده‌ن هه‌ژمار ده‌كرێن، كه به‌هۆی سامانی زۆر و كۆمپانیاكانیان ببوون به زه‌به‌لاحێك و حكوومه‌ته‌كانیش توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، بۆیه هه‌موو تاوانێكیان ئه‌نجام ده‌دا و سڵیان له هیچ نه‌ده‌كرده‌وه.
ئه‌مه له ساڵانی سییه‌وه تا نه‌وه‌د زۆر دیار و به‌رچاو بوون، به‌ڵام ئێسته‌ش هه‌ر بوونیان ماوه، به‌ڵام تاوان و مامه‌ڵه و كرداره‌كانیان شاراوه‌تر بووه، چونكه حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات زۆر به‌هێزتربوون له حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وكات، بۆیه ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌م خانه‌واده و گرووپانه ئه‌نجامیان ده‌دا، ئه‌مڕۆ و ئێسته زۆر زیاتر و ترسناكتر بوون له پێشوو و هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك سه‌پاندووه.
خانه‌واده‌ی ئامدهمز كه ناوی سه‌ندیكای كلیركینۆیلیان بۆ تاوان هه‌یه، له سنووری به‌ریتانیا بازیان داوه و ئێسته له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا خه‌ریكی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و كوشتنن و هاوكات بازرگانی سێكس له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له به‌ریتانیا كۆنتڕۆڵكراوه، سهرمایهكهیشیان به 200 ملیۆن جونیه‌ی ئیسته‌رلینی مه‌زه‌نده ده‌كرێ و به مه‌ترسیدارترین باندی مافیایی به‌ریتانیا هه‌ژمار كراون.
به گوێره‌ی داتاكانی پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان زیاتر له پێنج هه‌زار مافیا له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا بوونیان هه‌یه و زیاتر له ملیۆنێك ده‌رفه‌ت له له‌نده‌نی پایته‌خت هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره و سامانی گه‌وره‌ی پێ كۆ بكرێته‌وه، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی یاخود یاسایی، ئاژانسی نیشتمانی به‌ریتانیا بۆ تاوانه‌كان له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه زیاتر له 90 ملیار جونیه‌تی ئیسته‌رلینی له
له‌نده‌ن سپیكراوهتهوه، كه ده‌كاته زیاتر له 4%ی داهاتی ته‌واوی سامانی به‌ریتانییه‌كان.
ڕه‌نگه ئه‌مه به دیوێكی خراپ هه‌ژار بكرێ، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش دیوێكی ئه‌رێنی هه‌یه، چونكه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئابووری به‌ریتانیا بدات و هه‌زاران هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی بڕه‌خسێنێت، وه‌كو پۆلیس و دروستكردنی گرتووخانه و پاسه‌وانی گرتووخانه‌كان و پارێزه‌ر و كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كان و دادوه‌ر و كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزار و شاره‌زا، تا ئێسته بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه له له‌نده‌ن زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س له سێكته‌ره جیا جیاكان دامه‌زرێنراون.
له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی ته‌كنه‌لۆجیا له‌م سه‌رده‌مه تاوانه‌كان گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتر بوون و بانده مافیاكانیش گه‌وره‌تر بوون و بوون به گرووپی فره نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌ی نایاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ستیڤ رۆدهاوس به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاژانسی نیشتمانی بۆ تاواهكان له دیدارێكی له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌ی گاردیان گوتی، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و ئاسانی پێوه‌ندیكردن له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مامه‌ڵه و تهواویكردنی دهستهوارهكان، بووه‌ته هاریكارێكی زۆر گه‌وره‌ی گرووپه مافیاكانی تایبه‌ت به بواری ماده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ك و بازرگانی به مرۆڤ.
رۆب وینرایت یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره كۆنه‌كان له ئه‌وروپا و سه‌رۆكی پێشووی پۆلیسی یۆرۆپول كه هاوشێوه‌ی ئینته‌رپولی جیهانییه گوتی، هه‌رچه‌نده یۆرۆپول زۆر فره‌وان و به‌هێز بووه، به‌ڵام گرووپه مافیاكانیش زۆر وردتر و ژیرانه‌تر تاوانه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌سته‌مه بتوانین هه‌موویان كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، هه‌رچه‌نده ساڵانه 65 هه‌زار دۆسیه‌ی تاوان له‌لایه‌ن یۆرۆپولهوه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه له له‌نده‌نی پایته‌ختی وڵاتێكی گه‌وره و به‌هێزی وه‌كو به‌ریتانیا دیارده‌یه‌كی سه‌یر و نامۆیه، هه‌ندێك به پیلانی ده‌ره‌كی لێكی ده‌ده‌نه‌وه و هه‌ندێكی تریش به بوونی كێشه‌ی ناوخۆیی و بێ متمانه‌یی خه‌ڵك له حكوومه‌ت و بوونی گرفت له ئابووری وڵات و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار، به‌ڵام ده‌گوترێ ئه‌مانه هه‌مووی به‌شێكن له هۆكاره‌كان و هه‌ریه‌كه‌یان به گوێره‌ی ئاست و ده‌رفه‌تی ڕه‌خساو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زیادبوونی تاوانه‌كان له له‌نده‌ن هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێ له ساڵانی داهاتوویش دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیدارتر بێت.