گرووپێك كه له 50 پارێزه‌ری ناودار پێكهاتوون دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كۆمپانیانی گووگڵ كرده‌وه، به تۆمه‌تی قۆرخكردن ده‌یانه‌وێ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره زه‌به‌لاحی بواری ئینته‌رنێت بكه‌ن، تا ئێسته‌یش هیچ ئه‌نجامێك ده‌رنه‌كه‌تووه، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گووگڵ پێشێلی یاساكانی قۆرخكاری ئه‌مه‌ریكای كردووه، بۆیه پێویسته لێی بكۆڵرێته‌وه و سزا بدرێت.
به گوێره‌ی لێدوانی كین باكستۆن داواكاری گشتی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا و كه‌سی یه‌كه‌م كه ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی جووڵاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ره‌تا لیكۆڵینه‌وه له سیاسه‌تی ریكلامكردنی
گووگل ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی سه‌كۆی ریكلام و جۆره‌كانی به بازاڕكردن كه له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه پشتی پێ ده‌به‌سترێ.
زیاتر گوتی، دوای جوڵاندنی دۆسیه‌كه ژماره‌یه‌كی تری پارێزه‌ر و داواكاری گشتی ناوچه‌كانی تر هه‌مان بۆچوونی ئێمه‌یان هه‌بوو و هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و به هه‌مووان ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه كردووه، كه ژماره‌ی سه‌رجه‌ممان 50 كه‌س ده‌بێ و له نێویان دا 25 كه‌س داواكاری گشتی ناوچه جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكان.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه له كۆمپانیای گووگڵ دوای ئه‌وه دێ، كه كۆنگرێسمانانی دیموكرات و كۆمارییه‌كان ترسی خۆیان نه‌شارده‌وه، له‌وه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان بگێڕن و ڕێ نه‌ده‌ن وێنه و پۆسته‌ر و دروشمی به‌شێك له كاندیده‌كان له كاتی گه‌ڕان به نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و وێبگه‌ڕی گووگڵ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی یاساناسانی هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته كردووه.