وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكوری سووریا تا ئێسته ڕووكه‌شه و هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نه‌نراوه، هاوكات واشنتنیشی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی یاری به توركیا ده‌كات و ئه‌نجامی دانوستاندانهكانی ئه‌م دواییه ناخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی، سووڕانه‌وه‌ی كاروانێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا به مانای ته‌واوبوونی دروستبوونی ناوچه‌ی ئارام نایه‌ت، ئه‌مانه هه‌نگاوی زۆر ساده و سه‌ره‌تایی و ڕووكه‌شن، كه ئه‌مه‌ریكا گرتوویه‌تییه به‌ر.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئیبراهیم
كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئاشكرای كرد، كاروانی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له باكوری سووریا كارێكی باشه، به‌ڵام كۆتایی نییه، جیا له‌وه‌یش توركیا ده‌یه‌وێ خۆی به ته‌نیا له ناوچه‌كه بخولێته‌وه، نه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێ له‌و ناوچه‌یه‌ی كه بڕیاره ناوچه‌ی ئارامی لێ دروست بكرێت.
زیاتر گوتی، پێویسته ناوچه‌ی ئارام به خێرایی دروست بكرێ و هیچ ئامرازێك و هه‌وڵێك بۆ دواخستنی نه‌دۆزرێته‌وه و یاریی به‌كات نه‌كرێت، هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایش دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به په‌له ئه‌نجامی دانوستاندنه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌ینه سه‌ر ناوچه‌كه و میلیشیاكان له‌ناوبه‌رین و ناوچه‌ی ئارامی لێ دروست بكه‌ین.