ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌م دوو مووشه‌ك له كه‌رتى غه‌زه‌وه ئاراسته‌ى گردبوونه‌وه‌یه‌كى بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كراوه، به‌ڵام مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیسته‌مى به‌رگرى ئیسرائیل پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ى ئهیلوول بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى دوێنێ له كاتی وتاردان له گردبوونه‌وه‌یه‌كى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ى ئهسدودى باشوورى ئیسرائیل، زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌ى هێرشى مووشه‌كى لێ دراوه، بۆیه بنیامین نه‌تانیاهۆ ناچار بووه سه‌كۆى وتاردان جێبهیڵێ.
رۆیته‌ز پشت به‌و په‌خشه راسته‌وخۆیه ده‌به‌ستێ، كه له كاتى وتاره‌كه‌ى نه‌تانیاهۆ له‌لایه‌ن پارتى لیكۆد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه. كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له دووركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌تانیاهۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنێ خوى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئیسرائیل بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوو مووشه‌ك له كه‌رتى غه‌زه‌وه ئاراسته‌ى ئه‌و ناوچه‌یه كراوه كه گردبوونه‌وه‌ى تێدابووه، به‌ڵام سیسته‌مى به‌رگرى ئیسرائیل له ئاسمانه‌وه تێكیان شكاندووه.
بڕیاره له 17ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى گشتى له ئیسرائیل به‌ڕێوه بچێ و بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى پارتى لیكۆد به‌شداره.