لیستی مووچەی چەند وەزارەتێكی تر ڕاگەیەنرا

:: PM:12:10:11/09/2019 ‌
سبەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەی مانگی حوزەیران دابەش دەكرێت و فەرمانبەران و وەزارەتی دارایی مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە سبەی پێنجشەم 11ـی ئەیلوول دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

بڕیارە ڕۆژی یەكشەم هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی تەندروستی و فەرمانبەران و پزیشكانی ئەو وەزارەتە مووچەیان پێ‌ بدرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد