ڕوانینێك له‌ تراجیدیا

:: PM:01:28:11/09/2019 ‌
پێنجه‌مین كتێبی چاپكراوی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانیی "وشه‌" كتێبی "روانینێك له‌ تراژیدیا"ی حسه‌ین له‌تیفی  نووسه‌ره‌.

ئه‌م كتێبه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ به‌ گشتیی باسی تراجیدیا و تراجیدنووس ده‌كات، له‌ چه‌ند به‌شێكی گرنگ پێك هاتووه‌ باسی مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و ناساندنی تراجیدیا ده‌كات و به‌نابانگترین تراجیدنووسه‌كانی دنیا ده‌ناسێنێت، له‌و نێوه‌نده‌شدا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌دی خانی و شێركۆ بێكه‌س وه‌ك نموونه‌ی تراجیدنووسی كورد ده‌هێنێته‌وه‌ و به‌رهه‌مه‌ تراجیدییه‌كانیان باس ده‌كات.

ناوی كتێب: ڕوانینێك له‌ تراجیدیا
نووسینی: حسه‌ین له‌تیف
دیزاین: ئاراس ئه‌كره‌م
چاپ: یه‌كه‌م/ 2018


وشە - ڕێناس شابان

ئه‌م بابه‌ته 13 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌