فەیسبووك بەرەنگاری خۆكوشتن دەبێتەوە

:: PM:04:46:11/09/2019 ‌
هاوكاتی ساڵوەگەڕی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی خۆكوژی، كۆمپانیای فەیسبووك رای گەیاند، رێگری لە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی كاتی خۆكوشتن و وێنەی خۆكوشتن دەكات وەك هەوڵێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆكوژی.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئەیلوول، كۆمپانیای فەیسبووك رای گەیاند، چیتر رێ بە بڵابوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆكوژی نادەن لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمەش وەك هەوڵێك دەبێت بۆ پشتگیریكردن لە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی خۆكوژی، دوای ئەو هەموو ناڕەزایەتییەی ئاراستەی كۆمپانیای فەیسبووك كرا.

دوێنێ سێشەم، رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خۆكوژی بوو لە دنیا، بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانى كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، لەهەر 40 چركەیەكدا كەسێك خۆی دەكوژێت، ساڵانەش نزیكەی 800 هەزار كەس خۆیان دەكوژن، بەرانبەر بە مردنی هەر كەسێكیش ئەوا 20 هەوڵی خۆكوژی هەیە كە زۆرینەیان تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ  29 ساڵیدایە، ئێستەش لەدوای رووداوەكانی رێگەوبان، خۆكوشتن لە پلەی دووەمی ریزبەندی مردنی مرۆڤ دێت.

كۆمپانیای فەیسبووك رای گەیاند، ئیتر لەو وێنە و ڤیدیۆیانە دەكۆڵنەوە كە لە ئینستاگرام و فەیسبووك بەكار دەهێنرێت و رێ بە بڵاوكردنەوەیان نادرێت.

فەرمان



وشە - فه‌رمان سادق

ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌