خۆت لە شێرپەنجەی قۆڵۆن بپارێزە

:: PM:05:39:11/09/2019 ‌

زۆركەس لە قۆناغەكانی پێشكەوتووی نەخۆشییەكە دەردەكەوێت كە تووشی جۆرەكانی شێرپەنجە بوونەتەوە، ئەو نەخۆشییەی كە هۆكار و چارەسەری بەتەواوەتی دیار نییە، بۆیە خۆپاراستن و چارەسەركردنی لە قۆناغەكانی سەرەتایی باشترین ئامرازی رووبەڕووبوونەوەیەتی.

پێویستە مرۆڤ چاودێری تەندروستی خۆی بكات و نیشانە نائاساییەكان پشتگوێ نەخات كە رەنگە ئاماژەیەك بن بۆ شێرپەنجە وەك دووبارەبوونەوەی هەستكردن بە ماندوویەتی و لەدەستدانی كێشی لەش كە ئەوكات پێویست دەكات سەردانی پزیشك بكەیت.

وەك ماڵپەڕی "دویچە فیلە"ی ئەڵمانی باسی دەكات ساڵانە لەو وڵاتە 61 هەزار كەس پشكنینی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن دەكەن كە یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجە لە دنیا، بۆیە سەرەڕای ئەوەش زۆرێك لە حاڵەتەكانی دەدۆزرێنەوە ئەوانەن كە دوای گەیشتنە بە قۆناغی پێشكەوتوو.  

پزیشكان دەتوانن لە رێگەی ناوبینەوە بوونی گرێ لە قۆڵۆن بدۆزنەوە، بەڵام ئاشكراكردنی لە رێگەی نیشانەكانی روونتر دەردەكەوێت كە وەك لە خوارەوەیە:
1-چوونە ناو تەمەن، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی رێكە و قۆڵۆن زیاد دەكات، بەڵام نیشانە سەرەتاییەكانی زووتر دەردەكەوێت بۆیە لە تەمەنی 50 ساڵ دەست بە خۆپاراستن لەو نەخۆشییە بكرێت. 

2-دەركەوتنی خوێن لە پیسایی یان پاشەڕۆ، زۆر هۆكار هەن بۆ ئەوە وەك قەبزی و مایسیری، بەڵام لە حاڵەتی بەردەوامبوونی وا باشترە سەردانی پزیشك و ئەنجامدانی پشكنین بكرێت، هەروەها رەنگە بوونی هەوكردن و برین لە ریخۆڵەكان بۆ شێرپەنجە پەرە بستێنێت.  

3-هۆكاری بۆماوەیی، ئەگەر لەناو خێزانەكە پێشتر حاڵەتی تووشبوون هەبووبێت بەتایبەتی پێش تەمەنی 50 ساڵی، هەروەها نەخۆشانی جۆری دووەمی شەكرە ئەگەری تووشبوونیان سێ هێند زیاد دەكات. 

4-جگەرەكێشان، تەنیا كار ناكاتە سەر دروستبوونی شێرپەنجەی سییەكان، بەڵكو نیكۆتینەكەی كار دەكاتە سەر ئەندامەكانی تریش وەك ریخۆڵەكان.
 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل