لەبارەی كردنەوەی سەنتەر و نۆرینگەی پزیشكی ڕێنوێنی دەرچوو

:: PM:07:09:11/09/2019 ‌
سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان لەبارەی كردنەوەی سنتەری و نۆرینگەی تایبەت بە تیشكی ددان چەند ڕێنوێنییەكی بڵاو كردەوە و دووپات دەكاتەوە هەر سەنتەرێك بكرێتەوە دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆری ددان بێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە تیایدا هاتووە، سەرجەم پزیشكانی ددان بۆیان هەیە لە نۆرینگەكانی خۆیان ئامێری تایبەت بە ددان دابنێن و ئامێرەكە تەنیا بۆ نەخۆشەكانی ناو نۆرینگەی ددانەكان بەكار بهێنرێ‌.

ڕوونیشكراوەتەوە كە هەموو جۆرە تیشك گرتنێكی ددان تەنیا لەلایەن پزیشكی ددانی پسپۆڕی بەشی تیشك ڕاپۆرتەكەی دەنووسرێت.

لەی كۆتا خاڵی ڕێنوێنییەكانیشدا هاتووە، بۆ وەرگرتنی پسپۆڕی لە سەندیكا و پشتگیری بەردەوامبوونی لە ڕاژە پێویستە پزیشك بەڵگەنامەی پێویست لەگەڵ خۆی بهێنێت وەكو بڕوانامەی پسپۆڕی.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم