ڤیڤۆ ڕای گه‌یاند، ئێسته كار له‌سه‌ر دروست كردنی به‌هێزترین مۆبایل ده‌كه‌ن كه سیسته‌مێكی زۆر به‌هێزی ئه‌ندرۆیدی هه‌یه له‌گه‌ڵ جوانترین دیزاین، جگه له‌وه‌یش چوار كامێرای دواوه‌ی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ دوو كامێرای سێڵفی كه جوانترین وێنه ده‌گرن.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا كار بۆ دروست كردنی مۆبایلێكی به‌هێز له جۆری "Vivo V17 Pro" ده‌كات كه به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخاته بازاڕه‌وه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش ڕاگه‌یاند، ئه‌م مۆبایله تایبه‌ت دروست كراوه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌شی تێدابه‌كارهێنراوه له‌گه‌ڵ نوێترین سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی كه خێراییه‌كی زۆری هه‌یه و ركابه‌ری سامسۆنگ و ئایفۆن ده‌كات.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.44 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی 256 گێگابایتی بۆ دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه چوار كامێرای بۆ دانراوه و كامێرایه‌كیشی 48 مێگاپێكسڵه، ڤیڤۆ ئه‌وه‌یشی گوتوه كه مۆبایله‌كه‌ی له‌ڕووی جوانی و هێزه‌وه ڕكابه‌ره بۆ هواوی، گالاكسی و ئایفۆنیش.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.