ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رێوره‌سمێكدا له هه‌ڵه‌بجه به‌چاودێری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری چاوه‌ڕوانی لادرا كه په‌یكه‌ری مامۆستا فه‌خره‌دین حاجی سه‌لیمه.
كامه‌ران مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌یكه‌ری چاوه‌ڕوانی بیرۆكه‌ی چه‌ند مامۆستایه‌كی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه بوو پێیان گوتین ئێمه‌ش به‌كارێكی باشمان زانی بۆیه ئاراسته‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌مان كرد و پارێزگاریش ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت.
زیاتر گوتی، په‌یكه‌ری چاوه‌ڕوانی وه‌ك ڕێز و هێمایه‌ك بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵیان ون بووه له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و تا ئێسته‌یش چاوه‌ڕانن، مامۆستا فه‌خره‌دینیش یه‌كێك بوو له‌و باوكانه‌ی كه سێ منداڵی ون بوون له 16ی ئاداری 1988 و له‌و كاره‌ساته‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی سۆراخی منداڵه‌كانی بوو له چاوه‌ڕانی بینینه‌وه‌یان بوو، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سێكی بوێر و دڵسۆزی هه‌ڵه‌بجه بوو كه هاوكاری و خزمه‌تێكی زۆری به‌خه‌ڵكی تر ده‌كرد و تێكۆشا تا دواجار چوار ساڵ پێش ئێسته له 11ی ئهیلوول كۆچی دوای كرد.
فه‌خره‌دین مسته‌فا یه‌كێكه له‌و خانه‌وادانه‌ی كه سێ منداڵی له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ون بووه و به‌رده‌وام له‌سۆراخی منداڵه ون بووه‌كانی بوو، هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان شاهیدی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی دادگای كردنی سه‌دام و سه‌رانی به‌عس دا.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشاری