كێشه‌ی منداڵ نه‌هێنانه دنیا و پیربوونی زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا یه‌كێكه له‌و گرفته مه‌ترسیدارانه‌ی كه ڕووبه‌رووی به‌شێك له حكوومه‌ته‌كانی دنیا بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده زۆرترین ئاسانكاری و خزمه‌ت و هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی بۆ كچ و كوڕان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، تا هاوسه‌رگیری بكه‌ن و منداڵ بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی منداڵ له‌و كۆمه‌ڵگایانه كه‌متر ده‌بێته‌وه.
یه‌كه‌م: هۆنگ كۆنگ ناوچه‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆی كارگێڕی سه‌ر به چینه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چین زۆرترین ژماره‌ی دانیشتووانی جیهانی لێیه، به‌ڵام هۆنگ كۆنگ به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه و كه‌مترین ئاستی منداڵ له كۆمه‌ڵگای هۆنگ كۆنگ بوونی هه‌یه و ئاستی ته‌مه‌نی دانیشتووانی ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و سه‌روو ده‌ڕوات و ده‌بێته كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو پیر.
دووه‌م: ژاپۆن، وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز و ده‌رفه‌تی كار و بیمه‌ی ته‌ندروستی و هه‌موو ئامرازه‌كانی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین كراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی منداڵ و وه‌چه خستنه‌وه له حاڵه‌تێكی ترسناكدایه.
سێیه‌م: ئه‌ڵمانیا، یه‌كێكه له وڵاته پیشه‌سازییه‌كانی دنیا و ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵام به سێیه‌م وڵات داده‌نرێ، كه كۆمه‌ڵگاكه‌ی كه‌مترین منداڵی تێدایه و خه‌ڵكه‌كه‌یشی به ته‌واوی پشتیان له منداڵ خستنه‌وه كردووه.
چواره‌م: كۆریای باشوور، ئابوورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو و ده‌رفه‌تی زۆری كار و پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، به‌ڵام ڕێژه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه ڕووی له كه‌مییه‌وه و ڕێژه‌ی بیانییه‌كان له‌و وڵاته ڕوو له زیادبوونه، به‌هۆی نه‌بوونی نه‌وه‌ی نوێ.
پێنجه‌م: پرتوگال، ده‌وڵه‌تێكی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی پێشكه‌وتووه، ساڵانه 80 هه‌زار كه‌سی لێ ده‌مرێ و كه‌مترین منداڵیش ده‌خه‌نه‌وه، بۆیه ڕۆژ دوای ڕۆژ ده‌ستی كار و ڕێژه‌ی گه‌نجی لێ كه‌م ده‌بێته‌وه.
شه‌شه‌م: ئیتاڵیا، به‌هه‌مانشێوه ده‌وڵه‌تێكی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی به‌هێزه، به‌ڵام به ده‌ست كه‌می وه‌چه‌خستنه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه‌یش به‌شێكی به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری تاك له‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆرێكیان بۆ كار و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته ڕوو له وڵاتانی تری ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
حه‌وته‌م: ناوچه‌ی ماكاو، سه‌ر به چینه، كه‌چی به ته‌واوی بووه‌ته كۆمه‌ڵگایه‌كی پیر و ڕێژه‌ی منداڵ تێیدا زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕێژه‌ی دانیشتووانی به ته‌واوی كه‌م ببێته‌وه.
هه‌شته‌م: قه‌ته‌ڕ، یه‌كێكه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، كه‌چی ڕێژه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕوو له كه‌مبوونه‌وه و 62%ی خه‌ڵكی بیانی كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ڕی نین، له‌و وڵاته كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستی كاری ناوخۆیی.
نۆیه‌م: ئیمارات، وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن ئابوورییه‌كی یه‌كجار به‌هێزه، به‌ڵام 85%ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته ده‌ژین، هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیماراتی نین، به‌ڵكوو له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقاوه هاتوون و له‌وێ به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستی كار، خه‌ریكی كاركردنن.
ده‌یه‌م:ئوسترالیا، ڕێژه‌ی منداڵ خستنه‌وه له‌و وڵاته زۆر كه‌می كردووه، هاوشێوه‌ی وڵاتانی تر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتی ده‌ستی كاری شاره‌زا، ناچاره پشت به په‌نابه‌ران ده‌به‌ستێت، كه له ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی تری دنیا ڕوو له ئوسترالیا ده‌كه‌ن.