سه‌رۆكی یه‌كێتی ماموستایانی كوردستان رای
دەگەیەنێت، بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ماموستایان یاداشتێكی هه‌شت خاڵیمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی
دارایی و وه‌زیری دارایی‌ش به‌لێنی داوه كاری له‌سه‌ر بكات، له‌وانه دامه‌زراندنی
ماموستایانی گرێبه‌ست كه بڕیاره له ساڵی داهاتوو دامه‌زرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئەیلوول، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی
سه‌رۆكی یه‌كێتی ماموستایانی كوردستان بە "وشه"ی
راگەیاند، وه‌ك یه‌كێتی ماموستایانی كوردستان یاداشتێكی هه‌شت خاڵیمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی
دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری ماموستایان بكرێت،
له‌وانه دامه‌زراندنی ماموستایانی گرێبه‌ست و خه‌رجكردنی جیاوازی مووچه و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی
پله به‌رزكردنه‌وه و دابینكردنی بودجه‌یه‌كی باش بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
و خوێندنی باڵا و خه‌رجكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه وچه‌ند خاڵێكی دیكه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی
داوه كار له‌سه‌ر یاداشتی ئێمه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ئه‌و خاڵانه‌ی پێشكه‌شمان
كردووه جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی دووپاتی دەکاتەوە، له ئێستادا
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتووگۆدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی
پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه و هه‌ركاتێك بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده‌كرا بۆ ساڵی
داهاتوو، یه‌كێك له خاڵه‌كانی دامه‌زراندنی ماموستایانی گرێبه‌ست ده‌بێت.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم