به پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى نووسه‌ران و رۆشنبیران كه له ده‌وامى فه‌رمى به ته‌مبه‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌م ده‌ناسرێن، به‌ڵگه‌كان ده‌رى ده‌خه‌ن نه‌جیب مهحفووزى رۆماننووس كه خه‌ڵاتى نۆبڵى پێ به‌خشراوه، 37 ساڵ ده‌وامى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى كردووه و فه‌رمانبه‌رێكى نموونه‌یى بووه.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێدنتى به‌ریتانى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "روویه‌كى تر‌ى پێشه‌نگى رۆمانى هاوچه‌رخى عه‌ره‌بى" له‌م راپۆرته‌دا باس له نه‌جیب مه‌حفووز ده‌كات، نه‌ك له روانگه‌ى ره‌خنه‌گرانى ئه‌ده‌به‌وه، به‌ڵكو له روانگه‌ى به‌ڵگه فه‌رمییه‌كانى ده‌وڵه‌تى میسره‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "70 به‌ڵگه هه‌ن ده‌رى ده‌خه‌ن نه‌جیب مه‌حفووز فه‌رمانبه‌رێكى نموونه‌یى بووه". له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ كتێبێك ده‌كات به ناوى "نه‌جیب مه‌حفووز به مۆرى هه‌ڵۆ" مه‌به‌ستى مۆرى ده‌وڵه‌ته. له‌م كتێبه‌دا باس له هه‌موو به‌ڵگه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌كات له‌باره‌ى مهحفووزهوه.
به‌ڵگه‌كان بریتین له بڕوانامه‌كانى سه‌ره‌تاى تا ده‌رچوونى له كۆلیژى ئاداب له به‌شى فه‌لسه‌فه، دواتر هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ى تێدایه له ماوه‌ى راژه‌ى فه‌رمانبه‌رێتی هه‌ر له‌و كاته‌ى له زانكۆ بووه و دواتر بۆ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تى رۆشنبیر گوێزراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى 37 ساڵ له ئه‌ركى ده‌وڵه‌ت تا ئه‌و كاته‌ى له‌ساڵى 1971 خانه‌نشین كراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزا نه‌دراوه، به‌ڵكو كاره‌كانى خۆى به ته‌واوى راپه‌ڕاندووه، ئاماده‌كارى كتێبه‌كه ده‌ڵێ نه‌جیب مه‌حفووز زۆر بایه‌خى به پاراستنى راژه‌كه‌ى داوه، چونكه تاكه سه‌رچاوه‌ى بژێوى ئه‌و بووه.
نه‌جیب مه‌حفووز به گرنگترین رۆماننووسى عه‌ره‌بى داده‌نرێت و له ساڵى 1911 له میسر له دایك بووه و له ساڵى 2006 هه‌ر له‌وێ مردووه، له ساڵى 1988 خه‌ڵاتى نۆبڵى پێ به‌خشرا.