وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى رووسیا له عێراق له رووى پێوه‌ندی سه‌ربازییه‌وه، دووبه‌ره‌كییه‌كى توند له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌رهه‌ڵبدات، چونكه هه‌ندێك لایه‌نى به له‌به‌رچاوگرتنى پێوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م جۆره پێوه‌ندییه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه به‌رپرسانى عێراق و رووسیان پێوه‌ندى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌ردانى یه‌كتر ده‌كه‌ن، له ژێر ناونیشانى "پێشخستنى پێوه‌ندى دووقۆڵى" به تایبه‌تى له بوارى سه‌ربازى و ته‌ناهیدا. به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌یاننامانه‌ى كه به‌مدواییه له گۆڕه‌پانى سیاسى عێراقى بڵاو كراونه‌ته‌وه، دووبه‌ره‌كییه‌ك له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌یه له به‌رانبه‌ر كرانه‌وه‌ى مۆسكۆ به‌رووى به‌غدا.
به‌ره‌یه‌ك داوا ده‌كه‌ن پێوه‌ندییه‌كه به‌هێز بكرێت، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ئه‌م به‌ره‌یه ئه‌وانه‌ن كه له ئێرانه‌وه نزیكن و له ناو هاوپه‌یمانى بونیادن كه له‌لایه‌ن نوورى مالیكى و هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و به‌ره‌یه ده‌كرێت و سێیه‌كى وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبیش هه‌ر له‌م به‌ره‌یه‌ن.
كه‌چى به‌ره‌كه‌ى له دژى ئه‌م پێوه‌ندییه‌ن، چونكه به‌سه‌رچاوه‌ى كێشه‌ى ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، دواجار ده‌كرێ به‌هۆى ئه‌و پێوه‌ندییه‌وه ئه‌مه‌ریكا سزاى گه‌وره به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێ و هاوكارى سه‌ربازى له‌سه‌ر بپچڕێنێ.
میخائیل بۆگدانۆف نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى رووسیا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ده‌ڵێ، سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا مانگى داهاتوو سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و سهردانهكهیشى گه‌وره‌یى پێوه‌ندى فره‌ره‌هه‌ندى رووسیا و عێراق ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ به‌غدا و مۆسكۆ تاوتوێى بابه‌تى سه‌ردانى به‌رپرسانى عێراق ده‌كه‌ن بۆ مۆسكۆ به تایبه‌تى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران.
نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى رووسیا له به‌غدا چاوى كه‌وتووه به بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و له باره‌ى پێوه‌ندى رووسیا و عێراقیش گوتوویه‌تى، "وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوپه‌یمانێك چالاك سه‌یرى عێراق ده‌كات". به‌ر له‌م سه‌ردانه‌ى نێرده‌ى سه‌رۆكى رووسیایش، فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق سه‌ردانى مۆسكۆى كردبوو.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له حكوومه‌تى عێراق به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان راگه‌یاندووه، رووسیا ده‌یه‌وێ بێته عێراقه‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ند شتێك هاندهرییهتى له‌وانه پێوه‌ندى دووقۆڵى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا له دۆسیهیهكان هاوكارى سه‌ربازى و نه‌وت.
په‌رله‌مانتارێكى عێراقیش بۆ رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات رووسه‌كان ئاماده‌ییان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى و فڕۆكه جه‌نگى به عێراق بده‌ن.
په‌رله‌مانتاره‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه دووبه‌ره‌كییه‌كى توند له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه و هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م پێوه‌ندییه سه‌ركێشییه چونكه وا ده‌كات واشنتن سزا به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێ و ئه‌و كه‌لێنه زیاتر بێت كه له‌نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه به‌هۆى ئێرانه‌وه كه دواجاریش هه‌ر به‌هۆى ئێرانه‌وه چه‌ندان جار سه‌ردانى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ واشنتن دواخراوه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه‌سانێك هه‌ن پاڵپشتى ئه‌م جۆره پێوه‌ندییه ده‌كه‌ن و به مافى عێراقى ده‌زانن و ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى گه‌وره‌ن كه خودى عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه نزیكن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه بڕیاره له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو چه‌ند به‌رپرسێكى سه‌ربازى رووسیا سه‌ردانى عێراق بكه‌ن و له ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى چوارقۆڵى به‌شدار بن، كه نوێنه‌رانى عێراق و رووسیا و ئێران و رژێمى ئه‌سه‌د له‌خۆ ده‌گرێت.
پێشتریش له كاتى بۆردمانكردنى بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق، باڵوێزى رووسیا له عێراق ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى نیشان دابوو بۆ پشتگیرى عێراق له بوارى به‌رگرى ئاسمانى. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و دۆسیه‌یه زۆر به‌ره‌وپێش چووه و ئێسته كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له په‌رله‌مان پشتگیریى بۆ كۆ بكرێته‌وه.
مه‌نسوور بعێجى په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت رێكارى یاسایى به حكوومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى بگرى بدرێت تا پشت به چه‌كى به‌رگرى رووسى بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێته سه‌ر سه‌ربازگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى".
عوده‌ى عه‌بدوڵا توێژه‌ر له كاروبارى ته‌ناهى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، كڕینى چه‌كى رووسى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه كارێكى وا ئاسان نابێت، چونكه به‌ر هه‌موو هۆكارێك عێراق كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى ته‌ناهى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. جگه له‌مه‌یش ئێسته رووسیا ده‌یه‌وێ شڵه‌ژانى پێوه‌ندى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بكاته هه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق بۆ خۆى رابكێشێت. به‌تایبه‌تى هێشتا پێوه‌ندى ئه‌م سێ سه‌رۆكایه‌تییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا روون نییه. لێره‌شدا رووسیا ده‌یه‌وێ به‌هۆى هه‌ژموونى ئێران له عێراق، به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و ستراتیجى خۆى له‌م وڵاته به‌هێز بكات.