ڤۆدگا كه خواردنه‌وه‌یه‌كی كهوولی زۆر به‌ربڵاوی ڕووسیا جۆری ئهتۆمیكی له ناوچه‌ی چیرنۆبلی نزیك ئۆكرانیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه ئه‌و ناوچه‌یه پێشتر تیشكدانه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی تێیدا ڕوویداوه و شوێنه‌واری تیشكدانه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێسته‌یش به‌سه‌ر ناوچه‌كه ماوه، به‌ڵام ڤۆدگای جۆری ئهتۆمیك له ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و مه‌ترسی هه‌یه كاریگه‌ری تیشكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر مابێ و به‌ریتانییه‌كانیش به‌لێشاو ئه‌و جۆره ڤۆدگایه ده‌كڕن.
جیم سمیس پرۆفیسۆری زانكۆی یورتسمۆسی
به‌ریتانی گوتی، دووكان و یانه‌كان له به‌ریتانیا به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی ئه‌و جۆره ڤۆدگایه ده‌كه‌ن، تا بگاته بازاڕه‌كان، هاوكات زانایانی به‌ریتانیا و ئۆكرانیا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كحوولی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه كرد، كه له ڕووباری ناوچه‌ی چیرنۆبل هه‌ڵده‌قووڵی، كه هیچ گه‌نم و ڕووه‌كێكی لێ سه‌وز نابێ و به ته‌واوی ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره ڤۆدگایه به ڕه‌زامه‌ندی ئۆكرانیا و ڕووسیا و بیلاڕووس بووه و هه‌مووانیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی له دنیا به‌شدارن، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و جۆره ڤۆدگایهیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ساڵی ڕابردوو 75%ی داهاته‌كانی بۆ خه‌ڵكی زیان لێكه‌وتووی ناوچه‌ی چیرنۆبل خه‌رج كردووه، كه له 26ی نیسان/ئه‌پریلی 1986 به‌هۆی تیشكدانه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆم تووشی ترسناكترین زیان بوون.