زۆری ڕۆژه‌كانی پشوو له عێراق بووه‌ته هۆكاری كێشه و دواخستنی زۆرێك له مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییانی عێراق و به گوێره‌ی بۆچوونی شاره‌زایانیش زیانی گه‌وره به‌ر ئابووری وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری نه‌رێنیش له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری فه‌رمانگه‌كان دروست ده‌كات، به گوێره‌ی ئامارێكیش زیاتر له 124 ڕۆژ له ساڵێك بێ له پشووی هه‌ینی له عێراق ده‌وامی تێدا ناكرێ و پشووه.
له دوای 2003 ڕێژه‌ی پشووه‌كان به‌لێشاو ڕووی له زیادبوونه، له 16 ڕۆژی پشووه‌وه بۆ 124 ڕۆژ پشوو زیاد بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ینییه‌كانی سه‌رجه‌م هه‌فته‌یه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ زیاد بكه‌ین، ئه‌وا نیوه‌ی ساڵێك له عێراق پشووه.
به‌رپرسێكی حكوومی له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، زۆری پشووه‌كان كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌دای فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت دروستكردووه، هه‌رچه‌نده به‌شێك له سه‌ركرده‌كان و سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێ پشووه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن، چونكه به توندی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه.
به‌شی زۆری ئه‌و پشووانه بۆ بۆنه و ڕێوڕه‌سمی ئاینی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، حوسێن یه‌ساری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌وباره‌وه گوتی، بۆچوونێك هه‌یه كه پێویسته به یاسا پشووه فه‌رمییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كه پێوه‌ستن به‌و بابه‌ته ده‌قی پرۆژه یاسایه‌كیان ئاراسته‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پشووه‌كان به وردی دیاریی بكرێن و زۆرێكیان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.