دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه جۆ بایدی جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كاندیدانی تری دیموكرات سه‌ر ده‌كه‌وێ و ده‌بێته ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنی 2020، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بایدینیش به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ناو ده‌بات.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان به‌ر له‌وه‌ی شاری باتیمۆری نزیك واشنتن جێ بهێڵێت، گوتی: له‌و بڕوایه‌دام كه بایدن ده‌توانێ به‌سه‌ر ته‌واوی كاندیدانی تری كۆماری سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر سه‌ریش نه‌كه‌وێ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێش ئه‌و لێدوانه‌یشی ئاماده‌یی خۆی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی میدیایی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ 10 كاندیدای هه‌ڵبژاردنی پێشه‌كی ناوخۆییان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تاكه كاندیدێك.
هاوكات
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هه‌ریه‌ك له بایدن و سانده‌رز و ئه‌لیزابێس وارن، زۆرترین چانسیان هه‌یه ببن به كاندیدی دیموكراته‌كان، به‌ڵام له سیاسه‌ت هیچ كات هه‌میشه بوونی نییه، بۆیه ناكرێ بڵێن ته‌نیا و هه‌میشه ئه‌و سێیه چانسیان هه‌یه.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه ململانێی نێوان كاندیدانی دیموكرات ڕۆژ دوای ڕۆژ توندوتر ده‌بێ، كه به گشتی 25 كاندید بوونیان هه‌یه و هه‌موو ڕاپرسییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بایدنی ته‌مه‌ن 76 ساڵ شیاوترین كاندیده بۆ ڕكابه‌ریكردنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی 2020.