دراوی ئه‌لیكترۆنی فه‌یسبووك "لیبرا" تووشی كێشه و كۆسپی گه‌وره بووه‌ته‌وه، تا ئێسته كۆمپانیاكه نه‌یتوانیوه بڕوا به حكوومه‌ت و وڵاتانی دنیا بهێنێت، كه دراوه‌كه قبووڵ بكه‌ن و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ ده‌زگا پێوه‌نداره‌كانی وڵاتان، تا ورده‌كاری و خواست و ئامانجی پرۆژه‌كه‌یان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه.
له نوێترین پێشهاتیش سه‌ره‌ڕای ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پرۆژه‌كه‌یان بۆ به‌رپرسانی دارایی فڕه‌نسا، به‌ڵام دواجار برۆنۆ لۆمایر وه‌زیری دارایی فڕه‌نسا دراوه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و گوتی، ئامراز و شێوازی كاركردنی لیبیرا ڕوون نییه و ناتوانن له فڕه‌نسا و ئه‌وروپا به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی بكه‌ن.
وه‌زیری دارایی
فڕه‌نسا گوتی، قبووڵكردنی ئه‌و جۆره دراوانه زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر سیسته‌می دارایی و سه‌روه‌ری وڵات دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری زۆریشی هه‌یه كه به خێرایی هه‌ژموون به‌سه‌ر بازاڕ بسه‌پێنێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ دۆخه‌كه كراوه، له هه‌موو ڕووێكه‌وه پابه‌ندبوون به‌وجۆره دراوه مه‌ترسییه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ نادرێ كه ئه‌و دراوه له ئه‌وروپا قبووڵ بكرێ و له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یشی په‌ره‌ی پێ بدرێت.
ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فڕه‌نسا دوای ئه‌وه دێ، كه فه‌یسبووك نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له ئه‌وروپا پاره‌كه بخاته ڕوو، پاش ئه‌وه‌ی بانكی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا به توندی ده‌ركردنی دراوه ئهلكیترۆنییهكهی فه‌یسبووكیان ڕه‌ت كرده‌وه.