به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌شه ناوخۆییه‌كانى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، داوا له قوتابیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى پاره‌ى به‌شه ناوخۆییان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى پێدانه‌وه‌ى پاره‌كانیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئه‌یلوول، نه‌ژاد لێپرسراوى به‌شه ناوخۆییه‌كانى زانكۆى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ساڵى ڕابردوو هه‌ر قوتابییه‌كى به‌شه ناوخۆیی له به‌رانبه‌ر به‌شه ناوخۆیی بڕێك پاره‌ى لێ وه‌رده‌گیرا به‌مه‌به‌ستى پاراستنى كه‌لوپه‌لى ناو به‌شه ناوخۆییه‌كان.
زیاتر گوتى، ئه‌و پاره‌یه له دواى ته‌واوبوونى وه‌رزى خوێندن ده‌درێته‌وه به قوتابیان، ئێسته به‌شێكى زۆر له قوتابیان ئه‌و پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ین سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه.
ئاشكراى كرد، بڕى پاره‌كه كه له قوتابیان وه‌رگیراوه بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كان 25 هه‌زار دینار بووه و پێیان ده‌درێته‌وه.
وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌یه له كاتێكدایه ماوه‌ى سێ ساڵه پاره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕاگیراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی