سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رخسته‌یان بۆ كانییه كۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كردووه كه ژماره‌یان سێ كانییه و ده‌یانه‌وێت به شێوه‌ی سه‌رده‌میانه نۆژه‌نیان بكه‌نه‌وه و كانی عاشقانیش یه‌كێكه له‌و كانیانه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئه‌یلوول، كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌م ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی شه‌ش كانی بووه كه له ڕێگه‌ی ئه‌و كانیانه‌وه خزمه‌تی هاووڵاتییان كراوه و مێژوویه‌كی كۆنیان هه‌یه له شاره‌كه به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌و كانیانه سێ دانه‌یان ماون.
زیاتر گوتى، سێ له‌و كانیانه‌ی كه ماون كانی عاشقان و كانی كارێزی حاجی ناجی، له‌گه‌ڵ كانی نه‌واڵ، ده‌رخسته‌یان بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه نوێ بكرێنه‌وه و یه‌كێك له كانیه‌كانیش كه نه‌واڵر به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی نه‌ماوه پڕۆژه‌یه‌كی بچووك كه باخچه‌یه‌ك له‌خۆی ده‌گرێت له شوێنه‌كه‌ی دروست ده‌كه‌ین.
ئاشكراى كردووه، ئێسته ده‌ست كراوه به نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كانی عاشقان كراوه و ئاوێكی زۆری تێدایه به تایبه‌ت ئه‌مساڵ به‌هۆی زۆری باران بارین و ماوه‌ی دوو ڕۆژه خه‌ریكی چاككردنی شه‌قامه‌كه‌ین و ده‌رخسته‌ی بۆی كراوه و به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه نۆژه‌نی ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕوونى كرده‌وه، له ڕابردوو گله‌یی ئه‌وه ده‌كرا كه كانی عاشقان نۆژه‌ن ناكرێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند كێشه‌یه‌كمان بۆ دروست بووه له‌و باخانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر كانیه‌كه له‌گه‌ڵ ماڵه‌كان و شه‌قامه‌كان چونكه ئاوه‌كه گرفتی دروست كردووه تا ئه‌و كاته‌ی ئاوه‌كه‌ی جیاده‌كه‌ینه‌وه و كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌یش هاوكار ده‌بێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كانیه‌كه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی