بەرپرسی لقی شارۆكەی كوڵپی سەر بە ئامەد و بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی شارەوانی شارۆكەكە، كە ئەویش ئەندامی هەدەپەیە، لەسەر تەقینەوەكەی شەوی ڕابردوو گیران لەلایەن هێزە ئاسایشییەكانی توركیاوە.
میدياكانى توركیا له زارى سەرچاوە تهناهییهكانى شارۆكەی كوڵپ بڵاویان كردووهتهوه و دەڵێن، "پێش تەقینەوەكە ئۆتۆمبێڵی شارەوانی كوڵپیان لەوێ بینیووە، بۆیە چوار كەس گیراون لهسهر ئهو بابهته".
درهنگانى دوێنێ شهو لە تەقینەوەیەكدا حەوت كەس كوژران و 13ى تریش برینداربوون لە شارۆكەی كوڵپی سەر بە شاری ئامەد، لای خۆیەوە پارێزگاری ئامەد گەریلاكانی پەكەكەی بە ئەنجامدەری تەقینەوەكە تۆمەتباركرد، پەكەكەیش تاكو ئێسته ڕوونكردنەوەی نەداوە، بههۆى ئهوهى سهرجهم قوربانییهكان هاووڵاتیى سڤیلن.