ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا له سنووری شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، له نێوان پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان 13 كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 120 كه‌سیش برینداربووه.
ڕێژه‌ن بورهان، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا له سنووری شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان 77 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه.
زیاتر گوتى، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه 120 كه‌س برینداربوون و 13 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕای گه‌یاند، زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له سنووری ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌وه بووه، هۆكه‌شی بۆ پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆ و یه‌ك سایدی ڕێگاوبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی