پاك ڕاگرتنی ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان و نوێ كردنه‌وه‌ی ئاڵای ناوه‌نده‌كانی خوێندن و نه نواندنی توندتیژی به‌رانبه‌ر به قوتابیان و دابه‌شكردنی قوتابیان به‌پێی شوێنی جوگرافی وه‌ك سه‌ره‌كیترین پلانی ئه‌مساڵی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه.
عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئهیلوول، به "وشه" ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن له 21ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له باره‌ی پلانهكهیانهوه هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كانی خوێندن لیژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایان بۆ پاك و خاوێنی ژینگه‌ی خوێندنگاكان پێش ده‌ست پێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، هه‌روه‌ها پێویسته زه‌نگی خوێندن له 21ى ئهیلوول له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان لێ بدرێت جیاواز له ساڵانی تر به گڕووتینه‌وه پێشوازی له‌ساڵی نوێی خوێندن بكرێت.
زیاتر گوتى، نوێكردنه‌وه و پاراستنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن وه‌ك خالێكی گرنگ جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه، هاوكات یه‌ك پۆشی بۆ سه‌رجه‌م قوتابیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، دابه‌شكردنی قوتابیانى پۆلی 10 به‌پێی شوێنی جوگرافیایه به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان بێت، به‌ده‌ر له‌وه ڕێكخستنه‌وه میلاكات دابین كردنی سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێش ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی.
باسی له‌وه‌یشكرد، جه‌ختیان له‌سه‌ر نه‌هێشتنی جیاوازی له نێوان قوتابیان به‌تایبه‌ت منداڵی مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، هاوكات گرنگیدان به ڕۆڵی توێژه‌ران و وه‌رزش و هونه‌ر به‌پێی ڕێنماییه‌كان.
له دریژه‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی كه‌لار بۆ ئه‌مساڵی خوێندن گرتوویه‌تیه به‌ر، به‌كار نه‌هێنانی مه‌لزه‌مه له خوێندنگاكان و نابێت مه‌لزمه بكرێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاپی كردووه بۆ سه‌رجه‌م بابهتهكان و نابێت زۆر له قوتابی بكرێت له به‌كارهێنانی مه‌لزمه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی