ساڵی 2018 زیاتر له 700 خێزان چه‌مچه‌ماڵیان جێ هێشتووه
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵ، زیاتر له هه‌زار خێزان شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ /45كم رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك/ جێ هێشتووه و ڕوویان له سلێمانی كردووه. هه‌رچه‌نده وا لێك ده‌درێته‌وه خه‌ڵك بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار و ژیانێكی باشتر شاره‌كه جێ دێڵن، به‌ڵام قایمقمامی شارۆكه‌كه ئه‌م كۆچه به ئاسایی هه‌ژمار ده‌كات و ده‌ڵێت "خه‌ڵكی شوێنی تریش روویان له چه‌مچه‌ماڵ كردووه".
شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی هه‌میشه به كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕی بچووك ناوی رۆیشتووه، جیا له‌وه كه‌مترین هه‌لی كاری تێدایه. نه‌بوونی گه‌شه له كه‌رته جیاوازه‌كان و ململانێی خێڵه‌كی به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌راسان كردووه، بۆیه كۆچ ده‌كه‌ن.
پێشه‌وا شێخ ڕه‌ئووف هاووڵاتیی ناوچه‌كه و ڕۆژنامه‌نووس كه چاودێری كۆچی هاووڵاتییان ده‌كات، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه چه‌مچه‌ماڵ ڕۆژانه ماڵی لێ كه‌م ده‌بێته‌وه و خه‌ڵك خانوو ده‌فرۆشن، یان هه‌روا چۆڵی ده‌كه‌ن و به كرێی ده‌ده‌ن و خۆیان ڕوو ده‌كه‌نه شار، به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین له سلێمانی.
به‌گوته‌ی پێشه‌وا "ئێسته راپه‌ڕین به گه‌ڕه‌كی چه‌مچه‌ماڵییه‌كان له سلێمانی ناوی رۆشتووه".
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه خستیه‌ڕوو، ته‌نیا له ساڵی 2018 ڕۆژانه دوو ماڵ چه‌مچه‌ماڵیان جێ هێشتووه و له ته‌واوی ساڵه‌كه زیاتر له 730 ماڵ له چه‌مچه‌ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه و له شاره‌كانی تر نیشته‌جێ بوون، هه‌روه‌ها ساڵی 2019 تا ئێسته نزیكه‌ی 200 ماڵ له شاره‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌ی وایكردووه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ناوچه‌كه به‌جێ بێڵن، به‌بۆچوونی رۆژنامه‌نووسه‌كه "نه‌بوونی هه‌لی كاره، به هه‌زاران گه‌نج له ناوچه‌كه هه‌ن، به‌ڵام ساڵانه له دوای پشوو كاریان ده‌ست ناكه‌وێت، چه‌ندان خێزان هه‌ن بێ مووچه‌ن و كاریان نییه". هاوكات نه‌بوونی په‌یمانگه‌كانی گه‌شه‌پێدان به هۆكارێكی تری ئه‌و كێشه‌یه هه‌ژمار ده‌كرێت.
له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا چه‌مچه‌ماڵ خاڵی سنووری نێوان حكوومه‌تی كوردستان و به‌عس بوو، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه كاری قاچاخچێتییان ده‌كرد به گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ هه‌ردوو لا، بۆیه به "ئازا" ناویان رۆشتووه.
هاوكار به‌هادین خاوه‌نی نووسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو له چه‌مچه‌ماڵ، به"وشه" ده‌ڵێ، هه‌ستمان به‌وه كردووه فرۆشتنی خانوو له چه‌مچه‌ماڵ زۆر بووه، له به‌رانبه‌ردا خواست له‌سه‌ر كڕینی خانوو نییه.
هاوكار نازانێ هۆكار چییه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه فرۆشتنی خانوو به واتای جێهێشتنی شوێنه‌كه دێت. زیاتر گوتی "ناتوانین بڵێین هه‌موو ڕۆژێك خانوومان بۆ دێت بۆ فرۆشتن، به‌ڵام ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر خانوومان لایه".
"پێشتر به‌و شێوازه نه‌بوو و به‌شێوه‌ی ئاسایی خانوو هه‌بوون، هاووڵاتی ده‌هات ده‌یگوت خانووه‌كه‌م بۆ بفرۆشن، به‌ڵام ئێسته خانوو بۆ فرۆشتن و بۆ كرێش زۆر بووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا كڕیار نییه و خانووی كرێش كه‌مه، مه‌گه‌ر كرێچییه‌ك بیه‌وێت خانووه‌كه‌ی بگۆڕێت" هاوكار وای گوت.
چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێك له وێستگه گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای كوردستانی لێیه و چه‌ندان كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازیش ده‌كه‌ونه ئه‌و سنووره.
لای خۆیه‌وه ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان قایمقمامی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی 200 خێزان چه‌مچه‌ماڵیان جێهێشتووه كه زۆرینه‌یان ئاواره‌كان بوون و ڕۆیشتوونه‌ته هه‌ولێر و سلێمانی.
ئه‌و به‌شێك له هۆی جێهێشتنی شارۆكه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه "له شوێنێكی تر زیاتر گرنگی به لایه‌نی خوێندنی منداڵه‌كانیان بده‌ن و له قوتابخانه نموونه‌ییه‌كان دایانبنێن، به‌شێك له خێزانه‌كانیش منداڵیان له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌خوێنن، بۆیه روویان له‌م دوو شاره كردووه".
"جگه له‌مه، چه‌مچه‌ماڵ ناوچه‌یه‌كی داخراوه و هه‌لی كاری تێدا نییه، بۆیه كه‌سانێك كه هیچ كارێكیان نییه به ناچاری به‌جێی د‌ڵێن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه، ماڵێكی زۆر هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و نیشته‌جێ بوون" قایمقام وای گوت.
شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ /48 كیلۆمه‌تر رۆهه‌ڵاتى كه‌ركووك/، هه‌شت شاره‌دێ و نزیكه‌ى 400 گوندى له‌سه‌ره. ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكه‌ى 200 هه‌زار كه‌س ده‌بێت. به‌مه‌به‌ستى گۆڕینى دیمۆگرافیای شاره‌كه رێژیمی به‌عس له شاری كه‌ركووكی دابڕیوه و خستوویه‌تیه سه‌ر شاری سلێمانی.
وشه/به‌دواداچوونی هۆشیار عه‌لی