وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هورست زیهۆفه‌ر له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه پێشوازی له چاره‌كێكی ئه‌و په‌نابه‌رانه بكات كه گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا، ئه‌مه‌یشی وه‌ك نیازباشی و ده‌سپێشخه‌رییه‌ك بۆ سه‌رخستنی دانوستاندن و گفتوگۆكانای ئه‌وروپا لێكدایه‌وه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران و پرسی كۆچكردن.
ماوه‌یه‌كه وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا خه‌ریكی گفتوگۆن بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێككه‌وتنێك بگه‌ن له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌ران كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش داوا كراوه كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌گه‌نه وڵاته كه‌نارییه‌كانی باشووری ئه‌وروپا و سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی پێیان ده‌گات، به ته‌نیا ئه‌ركی مانه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه دابین نه‌كرێ كه پێشوازییان لێ كردوون، به‌ڵكوو پێویسته ده‌سبه‌جێ به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و هاوبه‌ش به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا دابه‌ش بكرێن.
هۆرست زیهۆفه‌ر وه‌زیری ناوخۆ بۆ ڕۆژنامه‌ی "
زود دویچه" گوتی، ئه‌گه‌ر نه‌توانین بگه‌ین به ڕێككه‌وتنی كۆتایی، ئه‌وا ئێمه بۆ سه‌رخستنی دانوستاندنه‌كان و نیشاندانی نیازپاكی خۆمان، ئاماده‌ین ڕێژه‌ی 25%ی په‌نابه‌ران وه‌ربگرین، كه له ڕێی ده‌ریاوه ڕاسته‌وخۆ گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا، ئه‌مه نابێته هۆی قورسكردنی باری سه‌رشانمان له‌باره‌ی سیاسه‌تی پێوه‌ست به كۆچ و په‌نابه‌ران.
زیاتر گوتی، سیاسه‌تی ئێمه بۆ په‌نابه‌ران و پرسی كۆچ، زیاتر لایه‌نی مرۆییه و ئێمه‌یش ناتوانین ده‌سته‌وه‌ستان بین، كاتێك خه‌ڵكی ژیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ده‌ریایه‌كی فره‌وان ده‌بڕن، دواتریش ژیانیان له دۆخێكی نادیار ده‌بێ، پێویسته له ڕووی مرۆییه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی ورد له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌ین.