فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا هیچ پلان و نیازێكی نییه بۆ زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌باره‌ی زیادكردنی هێزه‌كانمان و به‌رده‌وامی كاروانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا بۆ سووڕانه‌وه له ناوچه‌كانی سووریا دووره له ڕاستییه‌وه.
پێشتر تره‌مپ فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازانی له سووریا كردبوو، دواتر ڕاوێژكار و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕیان پێ هێنا كه ژماره‌یه‌كیان نه‌هێڵێته‌وه، به‌هۆی پێویستی بوونیان له ناوچه‌كه بۆ ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، هاوكات پێنجشه‌می ڕابردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه دووپاتی كرده‌وه، كه بڕیاره واشنتن 150 سه‌ربازی تر ڕه‌وانه‌ی سووریا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
جه‌نه‌رال كینیس
ماكنزی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا گوتی، ئه‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی كه له ناوچه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێ، هیچ پێویستی به زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازان نییه، به‌ڵكوو ئامانج ئه‌وه‌یه له رێی ئه‌م پرۆسه‌وه ژماره‌ی هێزه‌كانمان له سووریا كه‌متر بكه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ توركه‌كان له گه‌ڕان و پشكنینی و كاروانی هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ناوچه‌ی ئارام، به گوێره‌ی ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی واشنتن و ئه‌نكه‌ره له‌سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون و ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه.