توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالی كه له ناوچه‌یه‌كی نهێنی و تایبه‌ت له نزیك سیدی له‌سه‌ر ته‌رمی مردووان ئه‌نجام دراوه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مرۆڤ دوای مردنیان ته‌رمه‌كانیان جووڵه ده‌كات.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له ڕێی دانانی كامێرایه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه، كه توانای هه‌بووه بۆ ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كار بكات و بمێنێته‌وه، بۆیه له ناوچه‌ی تایبه‌ت و نهێنی توێكاری و ناشتنی ته‌رمه‌كان له شاری سیدنی ئه‌م جۆره كامێرایهیان خسته ناو گۆڕه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شیبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ نێو خاك تۆمار بكه‌ن.
دوای 17 مانگ له تۆماركردنی ناوه‌وه‌ی گۆڕه‌كه، تۆماركردنی هه‌ر 30 خولهك جارێك وێنه‌ی ته‌رمی ناو گۆڕه‌كه، زیاتر له ده‌یان هه‌زار وێنه‌ی چركاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و شۆك بوو، جوڵه‌ی ته‌رمه‌كه‌یه كه له كاتی پرۆسه‌ی وشكبوون و شیبوونه‌وه‌ی به ته‌واوی هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
ئه‌لیسن ویلسۆن توێژه‌ری تایبه‌ت به بواری
توێكاری گوتی، ئه‌و دۆزینه‌وه نوێییه ڕه‌نگه ببێته هاوكارێكی گه‌وره و مه‌زن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانبار و بكوژه‌كان، ئه‌وه‌ی ئێمه پێی گه‌یشتوون ئه‌وه‌یه كه ته‌رمه‌كان به ڕوونی جووڵه ده‌كه‌ن و له ڕووی زانستیهوهیش ئه‌و جووڵانه بۆ كڕكڕاگه‌ی و ماسولكه‌ی لاستیكی نێوان جومگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له جه‌سته‌ی مرۆڤ بوونیان هه‌یه و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته له كاتی شیبوونه‌وه جووڵه بكه‌ن.