ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا گه‌شبینه به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بكات، ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆیه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانسى
رۆیته‌رز كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ده‌كات كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامى داوه.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ به تره‌مپم گوتووه ده‌كرێ سیستمى پاتریۆت له ئه‌مه‌ریكا بكڕین، ئه‌مه‌یش وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كه بۆ دۆسیه‌ى كڕینى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس- 400.
بڕیاره له كۆتایى ئه‌م مانگه هه‌ردوو سه‌رۆك له په‌راوێز كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆببنه‌وه.
ئه‌ردۆغان به‌م دیداره گه‌شبینه و باس له‌وه ده‌كات ده‌كرێ به‌هۆى پێوه‌ندى كه‌سیى له‌گه‌ڵ تره‌مپ ته‌نگژه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى سزادانى توركیایش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌هۆى كڕینى چه‌كى رووسى، ئه‌ردۆغان به دوورى ده‌زانێ ئه‌مه‌ریكا ئه‌م كاره بكات و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا سزا به هاوپه‌یمانى خۆى ناگه‌یه‌نێ".
ماوه‌یه‌كه به‌هۆى كڕینى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى، كێشه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا دروست بووه.