وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعوودیه ئاشكراى كرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو كارگه‌ى سه‌ر به كۆمپانیاى ئارامكۆ.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى ئهیلوول به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو كارگه‌ى كۆمپانیاى ئارامكۆ.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعوودیه هه‌ندێك زانیارى له‌باره‌ى رووداوه‌كه ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، سه‌عات چوارى به‌یانى به كاتى سعوودیه دوو كارگه‌ى سه‌ر به كۆمپانیاى ئارامكۆ له به‌قیق و هجره گڕیان گرتووه له ئه‌نجامی هێرشێك كه به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعوودیه، دووپاتى كردووه‌ته‌وه تیمى پاراستنى پیشه‌سازى كۆمپانیاى ئارامكۆ هه‌ردوو ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودیه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى سعوودیه داده‌نرێت و تایبه‌ته به بوارى نه‌وت.
له مانگى ئادارى ساڵى 2015 سعوودیه چووه‌ته جه‌نگى یه‌مه‌نه‌وه له دژى حووسییه‌كان، بۆیه به‌رده‌وام له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرش ده‌كرێته سه‌ر سعوودیه و داوده‌زگا گرنگه‌گانى.