رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكراى ده‌كات، رووسیا له ماوه‌ى رابردوو رێى نه‌داوه ئیسرائیل دوو شوێنى سووریا بۆردمان بكات و ده‌ڵێ، رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى له ئیسرائیل كردووه.
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، له‌ماوه‌ى رابردوودا دوو جار ئیسرائیل ویستوویه‌تى هێرش بكاته سه‌ر سووریا، به‌ڵام رووسیا رێگریى لێ كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى رووسییه‌وه به رۆژنامه‌كه دراوه، له كۆتایى مانگى رابردوو ئیسرائیل به‌نیاز بووه هێرش بكاته له كێوى قاسیۆن له دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ى سیستمى به‌رگرى ئێس- 300 بكاته ئامانج كه له لایه‌ن رووسیاوه به رژێمى ئه‌سه‌د دراوه، به‌ڵام رووسیا رێگریى لێ كردووه.
جارى دووه‌میش ویستوویه‌تى له قونێتره بنكه‌یه‌كى ستراتیجى رژێمى ئه‌سه‌د بكاته ئامانج، ئه‌م جاره‌یش به هه‌مانشێوه بووه. بۆیه نه‌تانیاهۆ سه‌ردانى رووسیا كردووه، كه‌چى پوتین هۆشدارى داوه‌تى له‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د و چه‌كى رووسیا له سووریا نه‌كاته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌یش ده‌كات، رووسیا گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له‌م جۆره هێرشانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل ده‌خاته خواره‌وه.
له‌ساڵى رابردوو به‌هۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى رووسی له سووریا، ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى له‌نێوان رووسیا و ئیسرائیل دروست بوو.