بڕیارە ئەو هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش بكرێت و كۆتایی ئەو هەفتەیە یان سەرەتایی هەفتەی داهاتووش پارەی بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچە خێرا دەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەو هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت و كۆتایی هەفتەش یان سەرەتایی هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت.
ڕوون كراوەتەوە، ڕۆژی یەكشەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت و ڕۆژی دووشەم مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت و ڕۆژی سێشەم مووچەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.