ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تیمێك له توێژه‌ران بۆ یه‌كه‌مجار جۆره كولـله‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به دڕنده ناوى ده‌به‌ن و گۆشتخۆره.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى ئه‌یلوول بڵاوى كردووه‌ته‌وه، زانكۆى هه‌كارى له باكورى كوردستان جۆره كولـله‌یه‌كى دۆزیوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مجاره له ناوچه‌كه ببینرێت.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كى توێژینه‌وه بووه به ناوى "پڕۆژه‌ى دیاركردنى گرووپى مێرووه باڵ راسته‌كان له ویلایه‌تى هه‌كارى".
یه‌كێك له دۆزینه‌وه‌ى تیمه توێژه‌ره‌كه جۆره كولـله‌یه‌كى گۆشتخۆره كه ناویان ناوه "كولـله‌ى هه‌كار"ى ئه‌م جۆره كولـله‌یه به "دڕه‌نده" ناسێنراوه.
توێژه‌ران باسیان له‌وه كردووه، ئه‌م كولـله‌یه له هه‌موو مێرووه‌كانى تر گه‌وره‌تره، نزیكه‌ى 12 سم گه‌وره‌یه و مێیه‌كه‌ى له نێره‌كه‌ی گه‌وره‌تره.
ده‌شڵێن له چه‌ندان ناوچه‌ى تر دنیا هه‌یه، له‌وانه له ئه‌وروپا به گه‌وره‌ترین مێروو داده‌نرێت و له ناوچه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و چینیش هه‌یه.
محه‌مه‌د سه‌عید تایلان یاریده‌ده‌رى به‌شى بایۆلۆجى له په‌یمانگه‌ى زانسته سروشتییه‌كانى سه‌ر به‌زانكۆكه ده‌ڵێ، "شارى هه‌كارى گرنگییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له فره‌جۆرى بایۆلۆجى و جوانى سروشته‌كه‌ى".