سامر غه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى راى گه‌یاند، رێژه‌ى داهاتى نه‌وت له پێكهێنانى بودجه‌ى گشتى عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك %90 بودجه‌كه له داهاتى نه‌وت دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى ئه‌یلوول، له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له به‌غدا سامر غه‌زبانى وه‌زیرى نه‌وت عێراق باسى له پێشخستنى كه‌رتى نه‌وتى عێراق كرد و دووپاتى له‌وه كردووه، نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى عێراقه.
هه‌رچه‌نده پێشتر باس له‌وه ده‌كرا، 80%ی بودجه‌ى گشتى عێراق له داهاتى نه‌وت دابین ده‌كات، كه‌چى سامر غه‌زبان ده‌ڵێ "90%ى بودجه‌ى گشتى عێراق له داهاتى نه‌وت دیار ده‌كرێت".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌رتى نه‌وت زیاتر پێش بكه‌وێ، سیاسه‌تێكى روونى هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێ وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌رێكى سه‌ره‌كى نه‌وت و گاز بمێنێته‌وه و له هه‌مان كاتیش پێداویستى هاووڵاتییان له كاره‌با دابین بكات.
عێراق یه‌كێكه له وڵاته به‌ناوبانگه‌كان له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، به‌ڵام به‌هۆى سیاسه‌تى خراپى به‌رپرسانى عێراق و گه‌نده‌ڵى، داهاتى نه‌وت ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌وخۆى له باشتركردنى ژیانى عێراقییه‌كان نه‌بووه.