عومەر سەید عەلی بە 28 دەنگ توانی بەسەر رکابەرەکەیدا سەر بکەوێت و جارێکی‌تر وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئەیلوول، هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ هه‌ر یه‌كه له پۆستی
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی راپه‌راندن ئه‌نجام ده‌درێت و له سه‌ره‌تادا
به 28 ده‌نگی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان عومەری سەید عەلی وەک رێكخه‌ری گشتی دەستنیشان کرا.
هه‌ر یه‌كه
له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و شۆرش حاجی له كێبڕكێدا بوون له‌سه‌ر پۆستی رێكخه‌ری
گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عومەی سەید عەلی بە 28 دەنگ بەرانبەر بە 12 دەنگی شۆڕش
حاجی توانی سەرکەوتن تۆمار بکات.
خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی
راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن بۆ رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجام درا و به زۆرینه‌ی
ده‌نگی ئه‌ندامانی جڤات رێكخه‌ر دیاری كرا.
روونی دەکاتەوە، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه كاندید بوون بۆ پۆستی رێكخه‌ری
گشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و شۆرش حاجی بوون، ئه‌ندامانی جڤات ده‌نگی زۆرینه‌ی دا به
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و جارێكی تر وه‌ك رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتی دەکاتەوە، دوای
كه‌مێكی تر هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی