رەشترین مادەی دنیا بەرهەم هێنرا

:: PM:01:34:14/09/2019 ‌

ئەندازیاران و لیكۆڵەرەوانی زانكۆی MITی ئەمەریكی كە خەریكی توێژینەوە لەسەر بابەتێكی تری فیزیایی بوون، بە رێكەوت توانییان رەشترین مادە بەرهەم بهێنن. ئەو مادەیە توانای هەیە 99.995%ی تیشك وەربگرێت.

راستییەكەی ئەندازیارەكان خەریكی ئەوە بوون رێیەك بدۆزنەوە  بۆ ئەوەی  تایبەتمەندیی ئەلكتریكی و گەرمایی مادەی ئەلەمنیۆم پەرە پێ بدەن، بەڵام لە ناكاو رەنگێك بەرهەم دێنن كە پێشتر بەرهەم نەهێنراوە.

ئەم بەرهەمە نوێیە لە ژێر ناوی  The Redemption of Vanity لە بۆرسەی نیویۆرك خراوەتەڕوو و سەرنجی بازرگانانی بۆ لای خۆی راكێشاوە.

بەگوێرەی "مێهرنیوز" ئەم بەرهەمە بەسەر ئەڵماسێكی  بچووكی زەرد داپۆشراوە كە پێ دەچێت دوو ملیۆن دۆلار نرخی بێت.

ئەو مادە نوێیە جگە لە تایبەتمەندیی هونەری دەتوانرێت لە كۆمەڵێك ئامێریشدا سوودی لێ وەربگیرێت بۆ نموونە دەكرێ  لەو تەلەسكۆپانە بەكار بهێنرێت كە لە بۆشایی ئاسمان بە دوای زانیاریدا دەگەڕێن.

زانایان گوتوویانە تەنانەت دەتوانن مادەكە لەمەش رەشتر بەرهەم بهێنن.



وشە - سلێمان تاشان