ئەم ئێوارەیە لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک ئەو فیلمانە نمایش دەکرێن

:: PM:02:24:14/09/2019 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ چوارچێوه‌ی حه‌وته‌مین ‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك 25 فیلمی كورت و درێژ و بەڵگەفیلم نمایش ده‌كرێن و به‌شێك له‌ فیلمه‌كان كوردین.

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو 14ی ئەیلوول، له‌ سه‌عات 3:00ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی "سینه‌ماكس یه‌ك" فیلمێكی به‌لگه‌نامه‌یی كوردی نمایش ب‌كرێت، له‌ هۆڵی سینه‌ماكس دوو فیلمێكی توركی به‌ناوی كاره‌ بێده‌نگه‌كان له‌ ده‌رهێنانی ئه‌نتونتیو لوكتیش نمایش ده‌كرێت، له‌ هه‌مان هۆڵ فیلمێكی تریش به‌ناوی توڕەیی له‌ ده‌رهێنانی سێرجیۆ تریفوت نمایش ده‌كرێت، له‌ هوڵی سینه‌ماكس سێ به‌ هه‌مان شێوه‌ فیلمی كاركردن له‌ شاری خوێناوی نمایش ده‌كرێت كه‌ له‌ ده‌رهێنانی مایا نویلە.

له‌ سه‌عات 5:00ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی سینه‌ماكس سێ له‌ چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌ فیلمه‌كان فیلمی (GODS OF MOLENBEEK) له‌ ده‌رهێنانی ریتا هوتانان نمایش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها فیلمی(NOWHERE TO HIDE) له‌ ده‌رهێنانی زەردەشت ئه‌حمه‌د نمایش ده‌كرێت، له‌ هوڵی سینه‌ماكس دوو فیلمی نۆڤەمبه‌ری سارد له‌ ده‌رهێنانی عیسمه‌ت سجارینا نمایش ده‌كرێت.

له‌ سه‌عات 7:00ی ئێواره‌ و له‌ هۆڵی سینه‌ماكس سێ فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی نمایش ده‌كرێت به‌ناوی وه‌رزی زستان كه ‌له‌ نووسینی سیدسی تورستولم لارسن، ستورلا بیلسكوغه‌.

له‌ سه‌عات 9:00ی شه‌و له‌ هۆڵی سینه‌ماكس یەك فیلمی "شه‌و" له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ملس نمایش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌ هۆڵی سینه‌ماكس سێ فیلمی (BORN IN EVIN) له‌ ده‌رهێنانی مریه‌م زاری نمایش ده‌كرێت، هاوکات له‌ هۆڵی سینه‌ماكس سێ فیلمێكی به‌لگه‌نامه‌یی به‌ناوی DREAMAWAY له‌ نووسینی جودهانا دومك و مه‌روان عەمار نمایش ده‌كرێت، له‌ پاركی پانۆرامای ئازادی فیلمێكی توركی به‌ دۆبلاژی كوردی به‌ناوی (AT DAWN) له‌ ده‌رهێنانی سالم سالافاتی نمایش ده‌كرێت كه‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ و خوارندن و خواردنه‌وه‌ ‌بێ به‌رامبه‌ره‌.

دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری



وشە - هیدایه‌ت جان