كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین مۆبایلی نمایش كرد و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، دیزاینێكی جیاوازی له‌م مۆبایله‌دا به‌كار هێناوه و شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش به به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت كه خێراییه‌كه‌ی بێسنووره.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می مۆتۆرۆلا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Moto E6S" ئاشكرا كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخاته بازاڕه‌وه، كۆمپانیاكه دیزاینی مۆبایله‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه و دیزاینێكی تازه‌ی تێدا به‌كار هێناوه كه پێشتر له به‌رهه‌مه‌كانی تردا نه‌بینراوه، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی بۆ داناوه كه خێراییه‌كی زۆری هه‌یه.
كۆمپانیاكه تا ئێسته له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه ڕامی چوار گێگابایتی هه‌یه، جگه له‌وه هیچ تایبه‌تمه‌ندی تر ئاشكرا نه‌كراوه و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی هیچی نه‌گوتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوتووه كه مۆبایلێكی ناوازه ده‌بێ له‌گه‌ڵ سیستمێكی ناوازه و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه خاوبوونه‌وه‌ی نییه و خێراییه‌كه‌ی له ئاستێكی زۆردابێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.