وا دیاره جارێكی تر ئه‌پڵ له گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هه‌وادارانی ئایفۆن شكستی هێنا، ئه‌وه‌تا له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا، ده‌ركه‌وت سیسته‌مه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی تێدایه.
توێژه‌رێكی بواری ته‌كنه‌لۆژی، ئاشكرای ده‌كات، سیسته‌می به‌كاربردنی "iOS 13" كه بڕیاره له 19ی ئه‌م مانگه بكه‌وێته بازاڕه‌وه و له‌گه‌ڵ ئایفۆنه تازه‌كه كار ده‌كات، تێیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی پاسوۆردی مۆبایله‌كه لێ بده‌ی، ده‌توانی بچیته لیستی پێوه‌ندییه‌كانه‌وه.
خۆسێ ڕۆدرێگیز سپۆڕی ته‌كنه‌لۆژی له ماڵپه‌ڕی "زه فیرج" له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئاشكرا كردووه، وه‌ك لێره‌دا ده‌یبینی:
كۆمپانیای ئه‌پڵ، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، ئایفۆنه تازه‌كه‌ی به‌ناوی ئایفۆن 11 به سێ ڤێرژن بڵاو كرده‌وه و هه‌ر له دیزاینه‌كه‌یدا كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه و شوێنی كامێراكانی پشته‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش نییه، گله‌یییه‌كان له‌و به‌رهه‌مه ده‌ستی پێ كرد.