هەورامان.. گەنجێك لەكاتی گوێزتەكاندن گیانی لەدەست دا

:: PM:10:12:14/09/2019 ‌

ئیوارەی ئەمڕۆ شەموو گەنجێكی تەمەن 26ساڵ دانیشتوی شارەدێی بیارەی هەورامان لەكاتی گوێزتەكاندن لەسەر دار كەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا. 

لەوبارەوە ڕائید بەرزان عوسمان محەمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە بە "وشە"ی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێكی دانیشتووی شارەدێی بیارە سەر بە پاریزگای هەڵەبجە، لەكاتی كاركردن لە دارگوێزیك دەكەوێتە خوارەوە پاش گەیاندنی  بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە"، ئەو گەنجە  ناوی (مەسعوود حامید)ە و ماوەی شەش مانگە هاوسەرگیری كردووە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو لەكاتی گوێزتەكاندن لەسەر دارگوێزێك كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە . 

خورماڵ/ شەفیق بانیشاری





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل