ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشت به شێوه‌یه‌كى نمونه‌ى بمێنێته‌وه ئه‌وه پێویسته دوایى سه‌عات شه‌شی ئێواره هیچ خواردنێكى قورس نه‌خورێت.هه‌ر خواردنێك دوایى ئه‌و كاته ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیادبوونى كێش و زۆر كێشه‌ی تر تووشی مرۆڤ ده‌كات.
شاره‌زایانى ته‌ندروستى خواردنی
ژه‌می قورس و پڕ كالۆری له دوای سه‌عات شه‌ش، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جووڵه‌یان له ڕۆژ زۆر كه‌مه، به كاره‌سات ناو ده‌به‌ن، وا ده‌كات خه‌وێكی ناته‌ندروست و پشوودانێكی نائارامت هه‌بێ، ئه‌وانه‌یشی كه ڕۆژانه جووڵه‌یان زۆره، پێویسته به‌ر له سه‌عات شه‌ش خۆراك بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی خه‌رجكراوی جه‌سته قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
توێژه‌ران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته حه‌وت تا نۆ سه‌عات پێش نووستن هیچ جۆره خۆراكێكى قورس نه‌خۆین، به گشتی له دوای شه‌شی ئێواره‌وه خواردنی ژه‌مه قورسه‌كان به زیانبه‌خش داده‌نرێ، چونكه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هۆش و له‌ش دروست ده‌كات. له هه‌مان كاتدا كێشى له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست زیاد ده‌كات و ترشی گه‌ده‌یش بۆ گه‌روو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و دڵه‌كزێ تووشی مرۆڤ ده‌كات.
بیرۆكه‌یه‌كى باشه كه خۆت بپارێزیت له خواردنى قورس له شه‌وان، ئه‌گه‌ریش زۆر برسی بوویت، باشتره خۆراكی سووك بخۆیت، وه‌كو میوه‌كان و په‌نیر و شیره‌مه‌نییه‌كان، چونكه جگه له‌وه‌ى ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێش و دڵه‌راوكێ و خه‌وزڕان و زیادبوونى چه‌ورى كه‌مه‌ر زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رسیش ده‌گه‌یه‌نێت.