كه‌مێك پێش ئێسته به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كومه‌ڵایه‌تی هاووڵاتییه‌ك هاوسه‌رەکەی
و پیاوێكی تر ده‌كوژێت و هه‌ڵدێت و پۆلیسی دهۆکیش روونکردنەوە لەسەر رووداوەکە
دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەم 15ی ئەیلوول، هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی پۆلیسی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته به‌هۆی كێشه‌یه‌كی
كومه‌ڵایه‌تی له سنووری شاره‌دێی ئه‌ترۆشی سه‌ر به شارۆكه‌ی شێخان دوو كه‌س
كوژران.
زیاتر روونی دەکاتەوە، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه گه‌یشته شوێنی
رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كه‌سه پیا و ژنێكن و له‌لایه‌ن هاوسه‌ری ژنه‌كه
كوژراون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی دهۆك ئاشکرای
دەکات، بكوژه‌كه دوای كوشتنی ئه‌و دوو كه‌سه هه‌ڵاتووه، بڕیاری گرتنی‌و بكوژه لەلایەن
دادوەرەوە ده‌رچووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه کراوەتەوە و لێكۆڵینه‌وه
به‌رده‌وامه.
هێمن سلێمان لەبارەی هۆکاری کوشتنەکە هیچ روونکردنەوەیەکی نەدا و
رایگەیاند، هێشتا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و بکوژەکە نەگیراوە، بۆیە
قسەکردن لەبارەی هۆیەکانی ئەو تاوانە زووە.