تەرمی پێشمەرگەیەك دۆزرایەوە

:: PM:05:04:15/09/2019 ‌

لەگوندێكی سنوری شارۆكەی دوبز تەرمی پێشمەرگەیەك دۆزرایەوە و زیاتر لە سەرچاوەیەك رای دەگەیەنن، بە تەزووی كارەبا گیانی لە دەست داوە.

ئەمڕۆ یەکشەم 15ی ئەیلوول، رێبوار عەلی ئەفسەری پۆلیسی دوبز بە "وشە"ی راگەیاند، تەرمی پێشمەرگەیەك بەناوی "كارزان عەلی عومەر" تەمەن 35 ساڵ دۆزرایەوە كە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دابوو.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ناوبراو لە رۆژی رابردووەوە چووەتە گوندی چەخماخە بۆسەر زەوییە كشتوكاڵییەکانیان و تا شەو دیار نامێنێت، كەسوكاری وایان زانیوە رفێنراوە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە و هیچ شوێنەوارێكی فیشەك و ئازاردانی پێوە نەبووە.

رێبوار عەلی ئاشکرای دەکات، ئەو گەنجە پێشمەرگە بووە، بەڵام لە کاتی پشوودا بووە و بۆ کارکردن لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان گەڕاوەتەوە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان