كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ساڵی داهاتوو یه‌كێك له به‌هێزترین و زه‌به‌لاحترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه سه‌رسامت ده‌كات و به ئۆتۆمبێله زه‌به‌لاحه‌كه تۆیۆتایش ناوی ده‌ركردووه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی جۆری "4Runner"ی نمایش كرد ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌وه ناسراوه كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر ناوازه‌یه و شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه.
ئۆتۆمبێلی "فۆرڕه‌نه‌ر" جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری بۆدییه‌كه‌ی و بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌هێز كردووه كه ده‌گاته هێزی 278 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها به بزوێنه‌ری 4.0 لیتری كه ئه‌مه‌یش وایكردووه هه‌م كوالێتی هه‌م نرخیشی به‌رز بێته‌وه و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 35 هه‌زار و 810 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.