به‌رده‌وام ڕكابه‌رییه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه له‌نێوان كۆمپانیاكانی "ئه‌پڵ، سامسۆنگ، هواوی، گووگڵ پیكسڵ" و چه‌ندان كۆمپانیای تری دروستكردنی مۆبایل، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كۆمپانیاكان مۆبایلی ناوازه و خێرا ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێ، بۆیه ئێسته ئایفۆن 11 پرۆ ماكس به‌باشترین مۆبایل هه‌ڵبژێردراوه.
ماڵپه‌ڕی "
techradar" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی و ئاماژه‌ی پێ داوه، شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی به‌هۆی خێرایی و به‌هێزی پرۆسێسه‌ری و جوانی دیزاین و كامێراكه‌یه‌وه، ئایفۆن 11 پرۆ ماكسیان به باشترین مۆبایل هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك خه‌ریكی كاركردن بوون له‌سه‌ر و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شتی نوێیان له‌سه‌ر مۆبایله‌كه تاقی كردووه‌ته‌وه.
شاره‌زایه‌كی ته‌كنه‌لۆجی له ماڵپه‌ڕی "تێك ڕایده‌ر" له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێ، ئایفۆن 11 پرۆ ماكس له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه به‌هێزترینه، چونكه پرۆسێسه‌ری "ئه‌ی 13 بایۆنیك" تێدا به‌كار هێناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی میمۆریشه‌وه جێی زۆری هه‌یه كه 512 گێگابایته ئه‌مه‌یش وای كردووه خێراییه‌كه‌ی زیاتر بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و شتانه‌یش شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه ڕوونییه‌كه‌ی سیستمی 4Kیه.
زیاتر له‌باره‌ی ئایفۆنه‌كه‌وه گوتی، له‌ڕووی كامێراشه‌وه سیستمی زۆر ناوازه‌ی به‌كار هێناوه و سێ كامێرای هه‌یه كه وێنه‌ی "واید، ئۆڵترا واید و تێلێفۆتۆی" ده‌گرێت، جگه له‌وه‌یش هه‌موو ڤیدیۆكانی به سیستمی 4K كارده‌كات. هه‌روه‌ها له‌ڕووی نرخیشه‌وه وه‌ك مۆبایله‌كانی تر نییه زۆر گران بێ چونكه نرخه‌كه‌ی ته‌نیا هه‌زار و 99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌پێی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه بێ به‌باشترین مۆبایل و ئایفۆن داده‌نرێت له دنیادا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.