دووپات له‌ یه‌كڕیزى نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرایه‌وه‌

:: PM:05:10:15/09/2019 ‌
سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی كوردستان كرد.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى سه‌رۆك بارزانى ڕۆژی یەكشەم 15ى ئه‌یلوول، لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان تاوتوێ كرا و دووپاتیش لە پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان بۆ تێپەڕاندنی تەحەددیاتەكان كرایەوە.

پێوەندییەكانی هەردوولا تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم