یەكێتی: كۆنگرەی تەوافووق سەرناگرێ‌

لۆگۆى یه‌كێتى
:: PM:09:41:15/09/2019 ‌
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باس لە هەردوو ئەگەری كۆنگرەی تەوافووقی و كۆنگرەی دیموكراسیانە دەكات بۆ حزبەكەیان و پێی وانییە كۆنگرەی تەوافووقی سەر بگرێت.

محەمەد وەتمان ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئامادەكارییەكانی بۆ بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دەستی پێ كردووە، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی گوتی، لیژنەكە تاوتوێی هەردوو پێشنیازەكە دەكات، هەم تەوافووقی و هەم دیموكرسیانە، بەڵام پێویستە كەسانێك بچنە كۆنگرە و سەركردایەتی كە خزمەت بە كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە و لایەنگرامان دەكەن نەك پێچەوانەكەی.

وەك ئەو سەركردەیەی یەكێتی ئاماژەی پێدا؍ كۆنگرەی تەوافووقی سەرناگرێت، چونكە خزمەت بە دۆخی ناوخۆی یەكێتی ناكات.

لای خۆیەوە مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، سەركردایەتی حزب وادەی كۆنگرەی دیاریكردووە و مەكتەبی سیاسیش لیژنەی بۆ پێكهێناوە.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای ململانێیەكی زۆر بڕیاری بەستنی كۆنگرەی لەمانگی 12 داوە، بەڵام هێشتا لەسەر پڕۆژەكەیەكی تەواو ڕێكنەكەوتوون.

سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا



وشە - سه‌رخێڵ هاشم